مانگی ڕابردوو 1.034 نەخۆش لە كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2024) لەكلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 1.034 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 299 نەخۆشیان نوێ بوون و ڕاستەوخۆ سەردانیان كردوە و ئەوانی تر ئەو نەخۆشخانە بوون كە پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەكلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 7 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك تۆماركراوە و 220 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 51 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە، هەروەها 376 مامۆگرافی و 115 سۆنەریش ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:23:11/06/2024