لەمانگێكدا 9.326 نەخۆش لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2024) لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 9.326 نەخۆش لەدەوامی بەیانیان و ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 299 نەشتەرگەری گەورە و 257 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 1.645 پكشنینی پەستانی چاو و 39 پشكنینی پانتایی بینین و 132 پشكنینی گلێنە و 895 ئۆ سی تی و 50 یاك لەیزەر و 9 ئارگۆن ئەنجام دراوە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1.768 پشكنینی چاویلكە و 535 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە، هاوكات 221 تیشك گیراوە و 1.189 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:07:09/06/2024