لەمانگێكدا 145 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاوی كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2024) لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 1.569 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 237 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1.020 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە و 312 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتییان كردوە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 13 نەشتەگەری سەرووگەورە و 127 نەشتەرگەری گەورە و 5 نەشتەرگەری مام ناوەند ئەنجام دراوە، هەروەها 148 كەس داخڵ كراون و 16 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 132 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:45:09/06/2024