سیستمی مەڵبەندە تەندروستیەكان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت
" تەندروستی"
بە ئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەر و بەڕێوبەری كارگێڕی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی و بەڕێوبەری مەڵبەندە تەندروستیەكان كۆتایی بە خولی ڕاهێنان هات بۆ بە ئەلیكترۆنی كردنی سیستمی تەندروستی مەڵبەندە تەندروستیەكانی ناو شاری سلێمانی ، كە بڕیارە سەرجەم مەڵبەندە تەندروستیەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە ئەلیكترۆنی بكرێت لەماوەیەكی نزیكدا.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی سەرجەم بەشداربووانی كرد و ڕایگەیاند: سەركەوتنی پرۆسەكە بۆ ئاسانكاریی و باشتر ڕاپەڕاندنی كاروباری هاوڵاتیان و ئیداری ناو مەڵبەندە تەندروستیەكانە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 712
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:55:09/05/2024