ڕێزلێنان بەخشرایە لێپرسراوی بەشی كاروباری ئۆتۆمبیلەكانی تەندروستی
" تەندروستی "
لەمەراسیمێكدا بەئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و نەوزاد محەمەد لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، سوپاس و ڕێزلێنان بەخشرایە بورهان قادر ئەیوب لێپرسراوی بەشی كاروباری ئۆتۆمبیلەكانی تەندروستی.
بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: بەخشینی ئەو خەڵاتی ڕێزلێنانە بە لێپرسراوی بەشی كاروباری ئۆتۆمبیلەكانی تەندروستی، لەپای ماندوبوون و دڵسۆزی و خەمخۆرییە بۆ كارەكەی و هەڵوێستی جێگای ڕێز و پێزانینە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2992
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:09:21/02/2024