ڕوونكردنەوە لەبارەی ڕشاندنی دەرمان لەشێوەی دوكەڵ لە سلێمانی
" تەندروستی"
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە لەبارەی ئەو دەرمانەی لەبەشێك لەگەڕەكەكان دەڕشێنرێت لەشێوەی دوكەڵ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی دڵنیادەكاتەوە لەوەی ئەو دەرمانەی لەشێوەی دوكەڵ لەبەشێك لەگەڕەكەكان دەڕژێنرێت سەلامەتە و هیچ مەترسییەكی نیە بۆ مرۆڤ و لای هاوڵاتیان بە دوكەڵی مێشەكە ناسراوە.
ئەو دەرمانە ناوە زانستیەكەی بریتییە لەكەی ئۆسرین (دیلتامیسرین) و بەكاردێت بۆ لەناوبردنی مێشوولەی گوازەرەوەی مەلاریا و نەخۆشی لیشمانیا و بەسوودە بۆ لەناوبردنی مێش و مێرووە زیان بەخشەكانی دیكە، لەم وەرزەدا و لەكاتی ئێواران ئەو دەرمانە دەڕشێنرێت بۆ لەناوبردنی ئەو مێشولانەی نەخۆشی دەگوازنەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 424
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:17:15/11/2023