سەنتەری ڕاهێنانەوەی منداڵان شوێنێك بۆ ڕاهێنانەوەی منداڵ
" تەندروستی"
ئەم منداڵە لە سەرەتای لەدایكبوونیەوە هێنراوە بۆ سەنتەری ڕاهێنانەوەی منداڵان لە سلێمانی و خواروخێچی زكماكی زۆری هەبوو لە پەلەكانی خوارەوە و سەرەوە.
بە هەوڵ و ماندووبونی ڕاهێنەرانی سروشتی و بە گەچ تێگرتن و دروستكردنی قاڵب لەلایەن كارمەندانی وەرشە و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بچوك لەلایەن پزیشكی پسپۆری ئێسك و جومگە ئێستا قاچەكانی تەواو ڕێكبونەتەوە و دەتوانێت بەهۆی ڕەوڕەوە بڕوات و لە داهاتووشدا قاڵبی دەستی بۆ دەكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:04:15/11/2023