مانگی ڕابردوو 7.427 نەخۆش لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2023) لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 7.427 نەخۆش لەدەوامی بەیانیان و ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 253 نەشتەرگەری گەورە و 284 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 2.488 پكشنینی پەستانی چاو و 31 پشكنینی پانتایی بینین و 96 پشكنینی گلێنە و 663 ئۆ سی تی و 54 یاك لەیزەر و 25 ئارگۆن ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 2.065 پشكنینی چاویلكە و 443 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە، هاوكات 211 تیشك گیراوە و 1.313 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:05:06/09/2023