ئاگاداری تایبەت بە دابینكردنی سووتەمەنی


" تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری سووتەمەنی دەكات لەماوەی 7 رۆژ لەرێكەوتی دەرچوونی ئەم نووسراوە سیڤی تایبەت بەكۆمپانیاكانیان پێشكەشی بەشی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی بەشداری كردنیان لە تەندەری كاری دابینكردنی (300.000) سێ سەد هەزار لیتر گاز بۆ نەخۆشخانەی شار ، كە بەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیارییانەی خوارەوەی تێدا بێت و نووسراوەكان نوێ بن و بەسەرچوونەبێت:

1-  پێویستە وەرگری تەندەر بڕوانامەی دامەزراندنی كۆمپانیا پێشكەش بكات.
2- پێویستە مۆڵەتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان پێشكەش بكات.
3- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
4- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
5- تایبەتمەندی واتا كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبواری سوتەمەنی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:48:08/08/2023