د.یاد نەقشبەندی: نەخۆشخانەی هیوا یەكێكە لەسەنتەرە پێشكەوتووەكان
" تەندروستی"
د.یاد نەقشبەندی بەرێوبەری نەخۆشخانەی هیوا لەدیدارێكدا تیشكی خستەسەر پلانی ساڵی نوێ بۆ تووشبوانی شێرپەنجە و كردنەوەی سەنتەری پشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجە و ڕایگەیاند: سەرباری هەموو قەیران و كێشە و گرفتەكان توانراوە خزمەتگوزارییەكان لەنەخۆشخانەی هیوا بەردەوام بێت.
وتیشی: نەخۆشخانەی هیوا یەكێكە لەسەنتەرە پێشكەوتوو و گەورەكانی چارەسەری شێرپەنجە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق و لەهەموو ناوچەكانەوە تووشبووانی شێرپەنجە ڕوودەكەنە نەخۆشخانەی هیوا بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 640
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:12:16/02/2023