ئاگاداری تایبەت بە دابینكردنی نەوت بۆ نەخۆشخانەكان


" تەندروستی"

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیا و بەنزینخانەكان دەكات لەماوەی (7) رۆژ لەرێكەوتی بڵاوبوونەوەی ئەم بانگەوازە سیڤی تایبەت بەكۆمپانیاكانیان و بەنزینخانەكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتیمان بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەشداری كردن لەتەندەری (دابینكردنی نەوت بۆ سەرجەم نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانی ناوشار و دەرەوەی شاری سەر بەسنووری بەرێوبەرایەتیمان)، كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم زانیارییانەی لای خوارەوەی تێدا بێت:

1- پێویستە كۆمپانیاكان پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان بهێنن.
2- پێویستە بەنزینخانەكان مۆڵەتی وەزارەتی سامانەسروشتیەكان بهێنن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:05:04/01/2023