ئاگاداری تایبەت بە كرێ گرتنی ئۆتۆمبیل
تایبەت " تەندروستی "
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری گواستنەوە دەكات لەماوەی (7) ڕۆژ لەڕێكەوتی دەرچوونی ئەم نوسراوە سیڤی تایبەت بەكۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەشداری كردن لەتەندەری كاری بەكرێ گرتنی (20) ئۆتۆمبیل لەجۆری پیكاب دەبڵ كابینە بۆ بەرێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.
پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیارییانەی خوارەوەی تێدا بێت ( نوێ بن و بەسەرچوونەبن):
1- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان بهێنێت.
2- مۆڵەتی گواستنەوەی گشتیان هەبێت.
3- تایبەتمەند بێت.
4- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان بهێنێت
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 928
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:16:15/11/2022