ئاگاداری بۆ سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری بیناسازی


" تەندروستی"

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ جاری سێیەم و كۆتایی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری بیناسازی دەكاتەوە لەماوەی (7) رۆژ لەدەرچوونی ئەم نووسراوە سیڤی تایبەت بەكۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەشداری كردن لەتەندەری پرۆژەی (چارەسەركردنی لێچوونی ئاوی سەقفی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەسلێمانی) كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیاریانەی لای خوارەوەی تێدا بێت و نوێ بن و بەسەرنەچووبن:

1- نووسراوی پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
2- نووسراوی پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
3- تایبەتمەندێتی (پێویستە كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبواری بیناسازی).

تێبینی"
- پێویستە ئەو كۆمپانیایەی كارەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت ئەندازیاری تایبەتمەندی هەبێت لەهەریەك لەبوارەكانی (كارەبا و میكانیك و ئایتی).
- پێویستیەكان لەزەرفێكی داخراودا پێشكەش بكرێن و مۆری كۆمپانیایان لەسەر بێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:50:13/11/2022