ئاگاداری بۆ سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری بیناسازی
" تەندروستی"
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ جاری دووەم ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری بیناسازی دەكاتەوە لەماوەی 7 رۆژ لەرێكەوتنی بڵاوبوونەوەی ئەم بانگەوازە سیڤی تایبەت بەكۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتیمان بكەن بەمەبەستی بەشداری كردن لەتەندەری پرۆژەی (دانانی سیستمی هەوای پزیشكی و داتابەیس و چاكردنەوەی پاكێج و بەرزكەرەوە و موەلیدە لەنەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن) كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.
پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیارییانەی لای خوارەوەی تێدا بێت ( نوێ بن و بەسەرنەچووبن):
1- نووسراوی پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
2- نووسراوی پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
3- تایبەتمەندێتی ( پێویستە كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبواری بیناسازی).
تێبینی/
* پێویستە ئەو كۆمپانیایەی كارەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت ئەندازیاری تایبەتمەندی هەبێت لەهەریەك لەبوارەكانی (كارەبا و میكانیك و ئایتی).
* پێویستیەكان لەزەرفێكی داخراودا پێشكەش بكرێن و مۆری كۆمپانیای لەسەربێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 856
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:47:26/10/2022