چۆنیەتی خۆپاراستن لەئەنفلۆنزای وەرزی
تایبەت " تەندروستی "
ئەنفلۆنزای وەرزی بەئاسانی دەگوازرێتەوە و بەخێرایی بڵاودەبێتەوە لەشوێنە قەرەباڵغەكان، كاتێك كەسێكی تووشبوو دەكۆكێت یاخود دەپژمێت ئەوا ڤایرۆسەكە بەناو هەوای ئەو شوێنە بڵاودەكاتەوە لەنێوان ئەو كەسانەی لێوەی نزیكن.
رێگاكانی خۆپاراستن لەئەنفلۆنزای وەزری:
- بەكارهێنانی ڤاكسینی دژی ئەنفلۆنزای وەزری بە بەردەوامی.
- شووشتنی دەستەكان بەئاو و سابون بەرێكخراوی.
- دووركەوتنەوە لە دەست لێدانی ڕاستەوخۆ لەچاو و دەم.
- بەكارنەهێنانی كەلوپەلی كەسی تووشبوو بەئەنفلۆنزا.
- بەكارهێنانی كلێنكس لەكاتی پژمین و كۆكە و دواتر فرێدانی.
- پاككردنەوەی بەردەوامی شوێنەكان وەك مێز و كورسی دانیشتن.
- دووركەوتنەوە لەشوێنە قەرەباڵغەكان لەكاتی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا.
ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 4992
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:56:12/11/2019