خۆپاراستن لەبەكتریای گەدە
" تەندروستی"
چەند ڕێنماییەك هەن ئەگەر بێت و پابەندیان بین بەهۆیەوە دەتوانین خۆمان لە تووشبوون بە بەكتریای گەدە بپارێزین، ئەوانیش بریتین لە:
1- شۆردنی دەست بە ئاو و صابون دوای توالیت و پێش نان خواردن.
2- دوربكەوەرەوە لە و خۆراكانەی كە باش نەكوڵاون.
3- خۆراكی سەر دانەپۆشراو مەخۆ.
4- خواردنی ئەو خۆراكانەی كە ئۆمیگا 3 ی زۆرە وەكو ماسی و چەرەسات.
5- خواردنی ئەو خۆراكانەی كە هەرس كردن ئاسان دەكەن وەكو سەوزەوات.
6- بەكارنەهێنانی پێداویستی كەسی بۆ خۆپاراستن و دوركەوتنەوە لە توش بوون.
7-شۆردنەوەی سەوزەو میوە بە ئاو و سركە بە باشی.
8-ئەو خۆراكانە بە كاربهێنە كە زۆرتر پیاز و سیر و زەنجەفیلی تێدایە بۆ بە هێزكردنی سیستەمی بەرگری.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 3239
جار خوێنراوهتهوه
AM:08:57:03/10/2018