كونی بچووكی سەر گوێچكە چیە
" تەندروستی"
بەشێكی كەمی مرۆڤەكان كونێكی بچووك لەبەشی سەرەوەی گوێچكەیان هەیە یاخود لەهەر شوێنێكی دەرەوەی گوێچكە بەتایبەت لەناوچەی یەكگرتنی گوێچكە لەگەڵ دەموچاو.
بەپێی بۆچوونی پسپۆڕان هۆكاری بوونی ئەو كونە دەگەرێتەوە بۆ كەموكوڕی كاتی دروستبوونی منداڵ بەهۆی یەكنەگرتنەوەی بەشەكانی گوێچكە بەتەواوی و ئەو حاڵەتە بۆ یەكەمجار لەلایەن ڤان هیوسنگەر لەساڵی 1864دا تیشكی خرایەسەر.
بەگشتی بوونی ئەو كونە لەسەر گوێچكە مەترسیدار نیە ، بەڵام كاتێك میكرۆب و ڤایرۆس لەخۆدەگرێت دەبێتە هۆی هەڵاوسان و هەوكردن لەو كاتەدا دەبێت سەردانی پزیشك بكرێت بۆ ووشكردنەوەی یاخود لابردنی بەتەواوی.
رێژەی بوونی كونی سەرگوێچكە لەبەریتانیا لە 1% و لەناوچەی ئاسیا و ئەفریقا لەنێوان 4 % بۆ10%یە و زیاتر ئەو كونە لەلای ڕاست دروست دەبێت و رێژەكەی لەرەگەزی مێینە زیاترە بەراورد بە رەگەزی نێر.
ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 3671
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:19:15/08/2017