تەكنیكێكی پێشكەوتوو بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی چاو
" تەندروستی"
لەساڵەكانی هەشتاكانی سەدەی رابردووەوە پێشكەوتنێكی بەرچاو بەدەستهاتوە لەبواری چارەسەر كردنی نەخۆشیەكانی چاو و راستكردنەوەی بینین و گۆڕانكارییەكی گەورە لەم بوارەدا روویداوە كەبۆتە جێی دەستخۆشی و ستایش.
هاوكات بەم دواییانە تەكنیكی لەیزەر بەكارهات لەبواری تەندروستی بەگشتی ، بەڵام لەیزەر رۆلێكی گەورەی هەیە لەبواری تەندروستی چاو و لەئێستادا بەچڕی بەكاردێت بۆ راستكردنەوەی كەموكوڕییەكانی بینین بەكەمترین ماوە و ئەنجامێكی زۆر بەرز.
تەكنیكی فیمتۆ سێكند لەیزەر یەكێكە لەو رێوشوێنە پزیشكیە نوێیانەی لەئێستادا بەكاردێت بۆ راستكردنەوەی لاوازی بینین و نەهێشتنی كەموكوڕییەكانی بینایی ، بەوەدەناسرێتەوە كەهەڵدەستێت بەبەرزكردنەوەی توێژاڵی سەرەوەی گلێنەی چاو بەشێوەیەكی زۆر وورد بەبێ بەكارهێنانی نەشتەر و بەبێ هیچ هەڵەیەك و كاریگەری لاوەكی كەمتر.
ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 4743
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:18:19/06/2017