ئاگاداری بۆ دابینكردنی ئۆكسجینی شلی پزیشكی
" تەندروستی"
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەتمەند لە بواری دابینكردنی ئۆكسجینی شلی پزیشكی دەكاتەوە لەماوەی (7) ڕۆژ لە ڕۆژی بڵاوكردنەوەی ئەم بانگەوازە سیڤی كۆمپانیاكانیان بهێنن بۆ بەشی گرێبەستە گشتیەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، بەمەبەستی بەشداری كردنیان لە كەمگری تایبەت بە دابینكردنی ئۆكسجینی شلی پزیشكی بۆ سەرجەم دام و دەزگا تەندروستیەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان.
مەرجە سیڤی كۆمپانیاكان ئەم پێداویستیانەی تێدا بێت:
1- پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
2- پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
3- پشتگیری دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران.
4- تۆمار بێت لە ناوەندی پەسەندكردنی دابینكاران.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:41:29/11/2026