ئاگاداری تایبەت بە پێشكەش كردنی سی ڤی


" تەندروستی"

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەتمەند لە بواری دابینكردنی ئامێری پزیشكی دەكاتەوە لەماوەی (7) ڕۆژ لەڕێكەوتی بڵاوبوونەوەی ئەم ئاگادارییە سەردانی بەشی گرێبەستەكانی بەرێوبەرایەتیمان بكەن بەمەبەستی پێشكەش كردنی سی ڤی كۆمپانیاكەیان و بەشداربوونیان لە پرۆسەی كەمگری دابینكردنی ئامێری پزیشكی.

پێویستە ئەم پێداویستیانە لەگەڵ سی ڤیەكەدا پێشكەش بكرێن و بەپێچەوانەوە لەكاتی هەبوونی كەموكوڕی لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنی سی ڤی دووردەخرێنەوە:

1- پشتگیری بەڕێوبەرایەتی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
2- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
3- پشتگیری دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران.
4- تۆمار بێت لە ناوەندی پەسەندكراوی دابینكاران.
5- تۆمار بێت لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم و تایبەتمەند بێت لە بوارەكەدا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 24 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:06:12/07/2026