ئاگاداری تایبەت بە فرۆشتنی مۆلیدەی لەكاركەوتوو
" تەندروستی"
لیژنەی فرۆشتن و بەكرێدان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ جاری یەكەم ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەكات هەڵدەستێت بە فرۆشتنی مۆلیدەی لەكاركەوتوو لەمەڵبەندی تەندروستی شەهید د.ڕەفیق حەمەجان بەڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا لەماوەی 10 رۆژ لە رۆِژی دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ئاگادارییە لەڕۆژنامەكان لە كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لەناو ئەو مەڵبەندە تەندروستیە ئامادەبن، چونكە زیادكردنەكە لەوێ ئەنجام دەدرێت.
هەر كەس و لایەنێك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە لەڕۆژ و كاتی دیاریكراو ئامادەبن، لەگەڵ هێنانی:
- پێناسی كارتی نیشتمانی بەشداربوو.
- بارمتەی یاسایی نرخی خەمڵێنراو دابنێت و كەمتر نەبێت لە 20% بەبڕی (10.200.000) دە ملیۆن و دوو سەد هەزار دیناری عێراقی بەچەكی بانكی پەسەندكراو.
- كرێی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری و سەرجەم خەرجییەكان دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كەسەی زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.
تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر سەردانی بەشی كۆنتڕۆڵی ئەمبارەكان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی بینینی لیستی مۆلیدەكان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:33:23/10/2025