لە نەخۆشخانەی دڵ لە سلێمانی ژیانی هاوڵاتیەك ڕزگاركرا


" تەندروستی"

پاش ئەوەی نەخۆشێك لە قەزای شارەزوور ڕەوانەی نەخۆشخانەی دڵ لە شاری سلێمانی كرا ، لەڕێگادا بۆ نەخۆشخانە دڵی لەكاركەوت و پاش ئەنجامدانی فریاگوزاریی سەرەتایی ، توانرا نەشتەرگەری پێویستی بۆ بكرێت و ژیانی ڕزگاركرا. 
د.چرۆ سابیر پزیشكی پایەبڵندی دڵ و قەستەرە لە نەخۆشخانەی دڵ وتی: ئەو نەخۆشە بەكتوپڕی قەستەرەی بۆ كراوە و شەبەكە و باڵۆنی بۆ دانراوە و دوای سێ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەتەندروستیەكی زۆر باشەوە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:05:01/06/2025