ئەو شاخەوانەی لە شاخی زمناكۆ ڕزگاركرا تەندروستی جێگیرە
" تەندروستی"
ئێوارەی رۆژی هەینی 17/2/2023 كاتژمێر (5:15) هاوڵاتیەكی وەرزشەوان لە كۆمەڵەی شاخەوانانی سلێمانی بەناوی جەلال سەعید فەتاح لە شاخی زمناكۆ كەوتەخوارەوە و برینداربوو ، تیمی بەرگری شارستانی دەربەندیخان بە هاوكاری تیمی فڕۆكەوانی بەرگری شارستانی سلێمانی بە هانایەوە چوون و توانیان بە هەلیكۆپتەر بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.
لە نەخۆشخانەی شار لەلایەن پزیشكان و كارمەندانی بەشی فریاكەوتن فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ ئەو شاخەوانە كراو لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:30:19/02/2023