بەرزی پەستانی خوێن بكوژە بێ دەنگەكە


" تەندروستی"

هەزاران كەس لە سەرتاسەری جیهان بەدەست بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەناڵێنن بەبێ ئەوەی پێی بزانن و ئەوە وایكردووە ئەو نەخۆشییە بە بكوژە بێ دەنگەكە بناسرێت، چونكە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دروست دەبێت بەبێ ئەوەی نیشانەكانی بە ڕوونی دەربكەوێت.

بەرزی پەستانی خوێن بكوژە بێ دەنگەكە:
- لە قۆناغەكانی سەرەتادا نیشانەكانی بە ڕوونی دەرناكەوێت و ئەوە وادەكات كەسی تووشبوو بەردەوام بێت لەسەر ژیانی بەشێوەیەكی ئاسایی و نەزانێت تووشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بووە.
- دەكرێت ببێتە هۆی تێكچوونی دڵ و مێشك و گورچیلەكان و چاوەكان بە درێژایی ساڵانێك بەبێ ئازار یاخود نیشانەی دیار.
- زۆرینەی كات بە ڕێكەوت و پشكنینی ئاسایی یاخود دوای دەركەوتنی دەرەنجامی مەترسیدار ئەم نەخۆشیە ئاشكرا دەبێت.

نیشانەكانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن:
سەرباری ئەوەی زۆرینەی جار بەرزی پەستانی خوێن نیشانەی نییە، بەڵام هەندێك كەس ئەم نیشانانەیان لەسەر دەردەكەوێت:
* سەرئێشەی دووبارەبووە بەتایبەتی لە بەشی پشتەوەی سەر.
* گێژبوون و هەستكردن بە ناهاوسەنگی.
* هەناسەسواری و تەنگەنەفەسی.
* خاووبوونەوەی لێدانی دڵ.
* خوێنبەربوونی لووت لە هەندێك حاڵەتی دەگمەن.

هۆكارەكانی تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن:
- هۆكاری بۆماوەیی.
- كێشی زۆر و قەڵەوی.
- زیادەڕەوی كردن لە خواردنی خوێ.
- كەمی جووڵە و چالاكی جەستەیی.
- جگەرەكێشان و گرژی باری دەروونی درێژخایەن.
- نەخۆشی درێژخایەنی وەك شەكرە و بەرزبوونەوەی كۆڵیسترۆڵ.

چۆنیەتی خۆپاراستن لە بەرزی پەستانی خوێن:
* پێوانی پەستانی خوێن بە ڕێكخراویی ئەگەر نیشانەی نەخۆشیەكە نەبوو.
* كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خوێ و چەورییە تێرەكان.
* ڕۆژانە وەرزش بكرێت و تەنانەت بەپێ ڕۆیشتن بەسوودە.
* وازهێنان لە جگەرەكێشان و كەمكردنەوەی گرژیی باری دەروونی.
* پابەندبوون بەو دەرمانانەی پزیشك بڕیاری لەسەر دەدات.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:37:17/05/2026