" تەندروستی"
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێی زانستی كۆمەڵێك زانا كە لەگۆڤاری تایمز ئۆف ئاندیا بڵاوكراوەتەوە باسی سوودی هەندێك خۆراك كراوە بۆ چارەسەری هەوكردنی جومگەكان كە بەیەكێك لەنەخۆشییە بڵاوەكان دادەنرێت لە جیهاندا و دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار و هەڵاوسان و كەمكردنەوەی جووڵەكردن.
لەتوێژینەوەكەدا ئاماژەبەوەكراوە هەندێك خۆراك هەیە كە دەوڵەمەندن بە ماددەی ئۆمیگا 3 و دژە ئۆكسان و یارمەتیدەرن لە چارەسەری هەوكردنی جومگەكان و ڕۆڵی سەرەكی دەبینین لە كەمكردنەوەی نیشانەكانی نەخۆشیەكە، ئەوانیش:
1- ماسی: سەلەمون و تونە و سەردین و ماكریل دەوڵەمەندن بە ماددەی ئۆمیگا 3 و دەبنە هۆی كەمكردنەوەی ئەو پرۆتینانەی دەبنەی هۆی هەوكردن و وشكردنەوەی جومگەكان.
2- فاسۆڵیا : یەكێكە لەو خۆراكانەی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەكان و پرۆتین و یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی هەوكردن و پشتیوانی تەندروستی دڵ و سەقامگیربوونی ڕێژەی شەكر لەناو خوێن دەكات.
3- چەرەسات و تۆوەكان: بادەم و گوێز و فستق و تۆی كەتان و تۆی شیبا سەرچاوەی چەوری تەندروست و ماددەی ئۆمیگا 3 و كانزاكانن و پشتیوانی بەهێزبوونی ئێسكەكان دەكەن و دەبنە هۆی كەمكردنەوەی هەوكردن.
4- میوە و سەوزەوات: شیلك و توو ماددەی دژە ئۆكسانیان تێدایە و دەبنە هۆی چاكبوونەوەی خانە تێكچووەكان و سەوزەواتی وەك سپێناغ و برۆكلی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین كەی و كالیسیۆم و پرتەقاڵ و لیمۆ دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی.
5- زەنجەبیل و سیر : ماددەی سروشتی دژە هەوكردنیان تێدایە و دەبنە هۆی كەمكردنەوەی ئازاری جومگەكان.
6- دانەوێڵەكان: برنجی بۆر و شۆفان و كینوا ئاستی سی پی ئاڕ كەمدەكەنەوە و پارێزگاری لە سەقامگیری ڕێژەی شەكری ناو خوێن دەكەن.
7- زەیتی زەیتوتی نوێ: دەوڵەمەندە بە ماددەی دژە ئۆكسان و پێكهاتەی ئاولیوكانسال كە هاوشێوەی هەندێك دەرمانی ئازار شكێن كاردەكات.
8- چای سەوز: ماددەی بولوفینۆلاتی تێدایە كە جومگەكان دەپارێزێت لە داخوران و یارمەتیدەرە بۆ مانەوەیان بەنەرمی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی