نەخۆشخانەی هیوا
" تەندروستی"
- ناساندن:
نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی نەخۆشخانەیەكی تایبەتە بە چارەسەركردنی شێرپەنجە و لە ڕێكەوتی 5ی تەمموزی 2010 كراوەتەوە و تائێستا بەردەوامە لە خزمەتكردنی هاووڵاتیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە تووشبووانی شێرپەنجە.
ژمارەی قەرەوێڵەكانی ئەم نەخۆشخانەیە 200 تەختە و خزمەتگوزارییەكانی بۆ دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریەتی، سەرەڕای ئەوە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بە دانیشتووانی پارێزگاكانی تر و ئاوارەكان دەكات.
لەم نەخۆشخانەیەدا چارەسەری هەموو جۆرەكانی شێرپەنجە دەكرێت و بووەتە ناوەندێكی گرنگ بۆ چارەسەركردنی ئەو نەخۆشیانە و هیوایەك بۆ تووشبووانی شێرپەنجە.
- ئامانجی نەخۆشخانە:
* چارەسەركردنی تووشبووانی شێرپەنجە و دابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی پێویست بۆیان.
* باشتر خزمەتكردنی نەخۆش بەشێوەیەكی سەردەمیانە لەڕووی توانای تەندروستی و خزمەتگوزارییەوە.
* ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و كارگێڕی بەمەبەستی پێشخستنی نەخۆشخانەكە و توانای پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی.
* پێشكەشكردنی ڕێنمایی بەردەوام بە هاووڵاتیان و هۆشیاركردنەوەیان لە مەترسییەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە و ڕێگەكانی خۆپاراستن لە توشبوون.
- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشكی و تاقیگەییەكان:
* بەشی فریاكەوتنی خێرا و بەشی هەناوی و چاودێری چڕ.
* نەشتەرگەری: نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری لابردنی گرێی شێرپەنجەیی و دانانی پۆرتی نەخۆش.
* قاوشی هیماتۆلۆجی و قاوشی ئەنكۆلۆجی مناڵان و گەورە ساڵان.
* بەشی پاڵەتف و بەشی ئاوت بەستنی منداڵان و گەورە ساڵان.
* پشكنینی مۆخی ئێسك و دەرزی پشت و بەشی ڤاینەڵ ساین و دانانی پۆرت.
* دەرمانخانە و گرتنەوەی كیمیایی و گیراوەی دەرمان.
* خزمەتگوزاری تاقیگەیی: هیماتۆلۆجی، كیمیایی، مۆڵیكیلەر ، فنوسایتمكری، هۆرمۆنات، سێڵ سێپەرەیتەر، ڕاكێشانی خوێن، بانكی خوێن.
* خزمەتگوزاری تیشك و سۆنەر: (تیشكی ئاسایی، سیتی سكان، دێكساسكان، مامۆگرافی).
- ناونیشان و شوێنی جوگرافی:
* (سلێمانی - گەڕەكی هیوا - سەرەتای شەقامی كانی با).
- چۆنیەتی پەیوەندیكردن بە نەخۆشخانەكە:
* ژمارەی تەلەفون (3266139).
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:05:29/11/2026