نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری

‌

" تەندروستی"

- ناساندن:
نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری لە شاری سلێمانی سەرەتا سەنتەری نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر بووە و لە ڕێكەوتی 30ی حوەزیرانی 2022 كراوەتە نەخۆشخانەیەكی سەربەخۆ تایبەت بە چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر و تائێستا بەردەوامە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە هاووڵاتیان.
ژمارەی قەرەوێڵەكانی ئەم نەخۆشخانەیە 62  تەختە و خزمەتگوزارییەكانی بۆ دانیشتووانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریەتی، لەم نەخۆشخانەیەدا چارەسەری هەموو نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر دەكرێت و نەشتەرگەری بۆ نەخۆش ئەنجام دەدرێت.

- ئامانجی نەخۆشخانە:
* دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاریی تەندروستی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە بواری نەخۆشییەكانی هەرس و جگەر.
* پابەندبوون بە پێدانی مافی نەخۆش و كارئاسانی لەڕووی تەندروستیەوە.
* دابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی هەمەجۆر و فەراهەمكردنی سەرجەم خزمەتگوزارییەكان بۆ نەخۆش.
* باشتر خزمەتكردنی نەخۆش بەشێوەیەكی سەردەمیانە لەڕووی توانای تەندروستی و خزمەتگوزارییەوە.

- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشكی و تاقیگەییەكان:
* چارەسەری خێرا بۆ نەخۆشی كتوپڕ و حاڵەتە لە ناكاوەكان.
* بەشی ڕاوێژكاری هەناوی و پێدانی چارەسەری بایلۆجی بە نەخۆش.
* نەشتەرگەری تایبەت بە كۆئەندامی هەرس و جگەر.
* قاوش بۆ مانەوەی نەخۆش بەمەبەستی چارەسەر لە دوای نەشتەرگەری.
* فراوانكردنی سورێنچك و دانانی شەبەكە بۆ سورێنچك.
* خزمەتگوزاری تیشك و سۆنەر و ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس.
* هەناوبینی: هەناوبینی گەدە و كۆڵۆن و سۆنەری هەناوبینی و هێڵكاری ترشەڵۆك.
* خزمەتگوزاری تاقیگەیی: هیماتۆلۆجی، بەكترۆلۆجی، پاراسایت، ڤایرۆسات، ڕاكێشانی خوێن.

- ناونیشان و شوێنی جوگرافی:
* ( سلێمانی تازە - شەقامی زانكۆ - خوار زانكۆی سلێمانی).

- چۆنیەتی پەیوەندیكردن بە نەخۆشخانەكە:
* ژمارەی تەلەفون (3270570).

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:08:23/11/2026