نەخۆشخانەی گشتی شەهید غەریب هەڵەدنی

‌

" تەندروستی "

- ناساندن: 
نەخۆشخانەی گشتی شەهید غەریب هەڵەدنی لە قەزای دوكان نەخۆشخانەیەكی گشتیە و لەڕێكەوتی 14ی شوباتی 2012 كراوەتەوە و خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشكەشی هاووڵاتیانی قەزای دوكان و دەوروبەری دەكات.
ژمارەی قەرەوێڵەكانی ئەم نەخۆشخانەیە 100 تەختە و جگە لە پسپۆڕە سەرەكییەكانی وەك هەناوی و نەشتەرگەری و مناڵان و ژنان و مناڵبوون و ددان، پسپۆڕییەكانی دیكەی وەك پێست و جوانكاری و قوڕگ و لووت و گوێ لە خۆدەگرێت و  سنووری خزمەتگوزارییەكانی بۆ هەموو دانیشتووانی قەزای دوكان و گوندەكانی سنوورەكەیە.

- ئامانجی نەخۆشخانە:
*  بوونی پزیشكی پسپۆڕ و بەردەوامی خزمەتگوزارییە تەندروستیەكان.
* دابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی هەمەجۆر و فەراهەمكردنی سەرجەم خزمەتگوزارییەكان بۆ نەخۆش.
* باشتر خزمەتكردنی نەخۆش بەشێوەیەكی سەردەمیانە لەڕووی توانای تەندروستی و خزمەتگوزارییەوە.
* دابینكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ كەمكردنەوەی سەردانی دانیشتووانی سنوورەكە بۆ ناوەندە تەندروستیەكانی سلێمانی.

- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشكی و تاقیگەییەكان:
* فریاكەوتن: چارەسەری حاڵەتە لەناكاوەكان و بەركەوتووانی ڕووداوەكان.
* نەشتەرگەری: نەشتەگەری گشتی و نەشتەرگەری بچووك و قوڕگ و لووت و گوێ.
* چارەسەری هەناوی: چارەسەری نەخۆشییەكانی هەناوی و هەرس و جگەر.
* چارەسەری نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە و نەخۆشیە گوازراوەكان.
* خزمەتگوزاری تاقیگەیی: پشكنینی خوێن و میز و ڤایرۆسات و وردبینە زیندەوەرەكان.
* خزمەتگوزاری تیشك  و ددان و چارەسەری سروشتی.

- ناونیشان و شوێنی جوگرافی:
* (قەزای دوكان - دوكانی خواروو).

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 10805 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:29:14/12/2015