نەخۆشخانەی شاری فریاكەوتنی فێركاری

‌

" تەندروستی "

- ناساندن: 
نەخۆشخانەی شاری فریاكەوتنی فێركاری لە سلێمانی لە ڕووی پسپۆڕییەوە نەخۆشخانەیەكی فێركاری گشتیە، لە ساڵی 2003 بەردی بناغەی دانراوە و لە ڕێكەوتی 28ی ئایاری 2013 كراوەتەوە.
ژمارەی قەرەوێڵەكانی نەخۆشخانەكە 481 تەختە و خزمەتگوزارییەكانی بۆ هەموو دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەوروبەریەتی.

- ئامانجی نەخۆشخانە:
* پەرەپێدانی مافەكانی نەخۆش و خزمەتگوزارییەكانیان بۆ فەراهەم بكرێت.
* پەرەپێدان بە ژینگەی كاركردن و ژینگەی نەخۆشخانە لە ڕووی سەلامەتیەوە.
* بەرەوپێشبردنی بەردەوامی زانیاری و توانای پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی.
* پلاندانان و جێبەجێكردن و چاودێری و هەڵسەنگاندنی بەردەوام لەپێناو چاككردنی پرۆگرامەكانی نەخۆشخانەكە.
* باشتر خزمەتكردنی نەخۆش بەشێوەیەكی سەردەمیانە لەڕووی توانای تەندروستی و خزمەتگوزارییەوە.
* ئەنجامدانی توێژینەوە لە بوارە پەیوەندیدارەكان بە مەبەستی پێشخستنی نەخۆشخانە لەڕووی تەندروستی و كارگێڕییەوە.

- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشكی و تاقیگەییەكان:
* بەشی فریاكەوتن و پێشوازی و بەشی كلینكی ڕاوێژكاری (ئۆ پی دی).
* بەشی هەناوی: چارەسەری نەخۆشییەكانی هەناوی و نەخۆشیە كتوپڕەكانی هەناوی و ڕۆماتیزمە و گورچیلە.
* بەشی هەناوی مێشك و دەمار: چارەسەری نەخۆشییەكانی مێشك و دەمار و جەڵتەی مێشك و ئەنجامدانی قەستەرە و شەبەكە و باڵۆن.
* چارەسەری نەخۆشییە درمەكان و نەخۆشیەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن و كۆئەندامی هەناسە و شەكرە و پەستانی خوێن.
* نەشتەرگەری: نەشتەرگەری فریاكەوتن و نەشتەرگەری گشتی و شكاوی و مێشك و دەمار و چاندنی گورچیلە و نەشتەرگەری بۆ منداڵان.
* سەنتەری فریاكەوتن و چارەسەری جەڵتەی دڵ و مێشك.
* خزمەتگوزاری تاقیگەیی: پشكنینی خوێن و میز و كیمیایی و وردبینە زیندەوەرەكان و هۆرمۆنات و ڤایرۆسات و بەكتریا و جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن.
* خزمەتگوزاری فراوانكردنی سورێنچك و دانانی شەبەكە بۆ سورێنچك.
* خزمەتگوزاری تیشك و سۆنەر: تیشكی ئاسایی و سۆنەر و سی تی سكان و ئێم ئاڕ ئەی و دێكساسكان و مامۆگرافی و دۆبلەر و هێڵكاری دڵ.

- ناونیشان و شوێنی جوگرافی:
* ( سلێمانی - نزیك پردی دەباشان - شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود).

- چۆنیەتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیە:
* ژمارەی تەلەفۆن: (3287085).

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 49781 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:39:13/12/2015