" تەندروستی "
- ناساندن:
نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە لە شاری سلێمانی لە ڕێكەوتی 29ی تشرینی دووەمی 2021 لەسەر بودجەی وڵاتی ئەڵمانیا دروستكراوە و لە ڕێكەوتی 27ی تەمموزی 2022 بە فەرمی كرایەوە و خرایە خزمەتی هاووڵاتیان.
ژمارەی قەرەوێڵەكانی ئەم نەخۆشخانەیە 100 تەختە و خزمەتگوزارییەكانی تایبەتە بە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری و پێكهاتووە لەچەندین بەشی جیاجیا وەك بەشی چاودێری چڕ و تیشك و تاقیگە و قاوشی مانەوەی نەخۆش.
لەم نەخۆشخانەیە چارەسەری هەموو نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسەدانی تێدا دەكرێت و هەموو ئامێر و كەرەستە پزیشكیە پێویستەكانی بۆ دابینكراوە.
- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشكی و تاقیگەییەكان:
* بینینی تووشبووانی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسەدان و هەستیاری و چارەسەركردنیان.
* قاوشی نەخۆشییەكانی هەناسە بۆ مانەوەی نەخۆش بۆ چارەسەر.
* بەشی ئای سی یو و بەشی چاودێری ووردی سییەكان.
* خزمەتگوزاری تاقیگەیی: پشكنینی خوێن و پشكنینی كرداری سییەكان.
* خزمەتگوزاری تیشك و سۆنار و نازوور.
- ناونیشان و شوێنی جوگرافی:
* ( سلێمانی: قڕگە - بەرامبەر بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی).
- چۆنیەتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیە:
* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3350482 ).
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی