سەنتەری چارەسەری ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر دروست دەكرێت

‌

" تەندروستی "

لەژێر سەرپەرشتی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، لە مەراسیمێكدا بەردی بناغەی پڕۆژەی كۆمەڵگە و سەنتەری چارەسەری ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر و نەخۆشخانەی دەروونی لە شاری سلێمانی دانرا.

لەمەراسیمەكە بە ئامادەبوونی د.ڕەهێڵ فەرەیدوون بریكاری وەزارەتی تەندروستی و د.سەباح نەسرەدین و بەڕێوەبەری گشتی تەندندروستی سلێمانی و لاڤە حیكمەت سەرپەرشتیاری گشتی یەكێتیی ژنانی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی تەندروستی و حزبی و حكومی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.

ئەم پرۆژەیە پرۆژەیەكی كەرتی تایبەتە و دەكەوێتە پشتی پڕۆژەی چڵەزەیتوون لە شاری سلێمانی و لەلایەن دامەزراوەی ڤیم و سافی هۆڵدینگ وە جێبەجێ دەكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:20:16/11/2026