لەمانگێكدا 849 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون

‌

" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 31ی تشرینی یەكەمی 2026 لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 4,256 نەخۆش سەردانیان كردووە و 1,156 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 849 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 424 منداڵ كوڕ بوون و 425 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 462 منداڵ بە سروشتی لەدایكبوون و 387 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایكبوون و 18 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراون.

هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 222 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و هەروەها 1,055 تیشك و سۆنەر گیراوە و 2,584 پشكنینی تاقیگەیی و 244 چارەسەری سروشتی و 670 كوتانی بی سی جی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:44:02/11/2026