بەشی فریاكەوتنی كتوپڕی نەخۆشخانەی شار نۆژەن كرایەوە
" تەندروستی "
بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بەشی فریاكەوتنی كتوپڕی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی شاری فریاكەوتنی فێركاری نۆژەن كرایەوە و جارێكی دیكە بەشەكە خرایەوە خزمەتی هاووڵاتیانی سلێمانی و دەوروبەری.
بەشی فریاكەوتنی كتوپڕی نەشتەرگەری بەشێكی هەستیارە لە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار و ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر نەخۆش سوودمەند دەبن لەو خزمەتگوزارییە تەندروستیانەی لەم بەشە پێشكەش دەكرێت و ئەو بەشە نۆژەن كرایەوە و بەشێوەی كاتی گواسترایەوە تاوەكو نۆژەنكردنەوەكە تەواو بوو.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:28:22/10/2026