بۆردی كوردستانی سەنتەری ڕاستكردنەوەی ددان یان بەسەركردەوە

‌

" تەندروستی "

د.باوەڕ عەبدولوەهاب بەڕێوبەری سەنتەری ڕاستككردنەوەی ددانی فێركاری ڕایگەیاند: شاندێكی بۆردی كوردستانی بۆ پسپۆڕییە پزیشكیەكان سەردانی سەنتەری ڕاستكردنەوەی ددانیان كرد كە پێكهاتبوون لە د.ئاریانا خاڵس بەرزنجی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای بۆردی كوردستانی بۆ پسپۆڕییە پزیشكییەكان لەگەڵ ژمارەیەك لە پزیشكان و لێپرسراوانی بەشەكانی بۆردی كوردستانی.

وتیشی: ئامانجی ئەو سەردانە بۆ بەسەركردنەوە و ئاگاداربوون بووە لە كاروبارەكانی سەنتەرەكە لە بۆردی كوردستانی بەشی ڕاستككردنەوەی ددان.

بەڕێوبەری سەنتەری ڕاستككردنەوەی ددانی فێركاری دەڵێت: سەنتەرەكەیان لە كۆتایی ساڵی 2022 دامەزراوە و تائێستا 17 پزیشكی ڕاهێنراوی هەیە و ژمارەیەكی زۆر نەخۆش لە سەنتەرەكەیان بینراون و لە گرفتەكانی ناڕێكی ددان و شەویلگە و ڕوو چارەسەركراون.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:16:19/10/2026