تەندروستی عێراق و تەندروستی سلێمانی پەیوەندیان بەهێز دەكەن

‌

" تەندروستی "

شاندێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یان كرد و لەلایەن د.سەرخێڵ ئاراز یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی بۆ كاروباری كارمەندان بە نوێنەرایەتی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پێشوازیان لێكرا.

لەكۆبونەوەیەكدا هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان وەزارەتی تەندروستی عێراق و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوانیان لە بواری پاراستنی تەندروستی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیە گوازراوەكان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:02:19/10/2026