سیمپۆزیۆمێكی هۆشیاری لەبارەی شێرپەنجەی مەمك بەڕێوەچوو
" تەندروستی "
بە ئامادەبوونی یاریدەدارانی بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسانی یەكێتی ژنانی كوردستان و بەشێك لە بەڕێوبەر و كارمەندانی نەخۆشخانەكان، سیمپۆزیۆمێكی هۆشیاری بۆ بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجە مەمك لەمانگی ئۆكتۆبەری پەمەیی لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە سیمپۆزیۆمەكەدا كە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە هاوكاری یەكێتی ژنانی كوردستان و نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری ڕێكخرابوو، كۆمەڵێك پزیشكی و پسپۆری تایبەت بە بواری شێرپەنجەی مەمك ئامادەبوون و تێیدا باس لە هۆشیاكردنەوەی ژنان لە شێرپەنجەی مەمك كرا و جەختكرایەوە پشكنینی پێشوەختە هانگاوێكە بەرەو داهاتوویەكی بێخەم.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:09:14/10/2026