بەدواداچوون بۆ دەرمانخانەكان و نۆرینگەكانی قەزای چەمچەماڵ كرا
" تەندروستی "
لیژنەی بەدواداچوونی دامەزراوەكانی تەندروستی تایبەت و لیژنەی ناوەندی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ نوێنەری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی/ بەشی دام و دەزگا و لیژنەی بەدواداچونی چەمچەماڵ، سەردانی دەرمانخانەكان و نۆرینگە و كلینكی پزیشكی و شوێنكاری كارمەندانی تەندروستی قەزای چەمچەماڵ یان كرد بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی دەرمان و بەدواداچوون بۆ كوالێتی دەرمان و دڵنیابوونەوە لەسەرچاوەی پەسەندكراویان.
لەو سەردانەدا لیژنە هاوبەشەكە دەرمانخانەكان و نۆرینگەكان و شوێنكارە پزیشكیەكانی قەزای چەمچەماڵ یان بەسەركردەوە و ڕێكاری یاساییان بەرامبەر چەند شوێنێك ئەنجامدا بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە ستیكەری دەرمان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:48:14/10/2026