وۆركشۆپی ڕاهێنانی سیستمی زانیاری تەندروستی دەستیپێكرد
" تەندروستی "
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هاوكاری ڕێكخراوی یونسێف و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، وۆركشۆپی ڕاهێنانی سیستمی زانیاری تەندروستی لە شاری سلێمانی ڕێكخست كە سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت لە ڕۆژانی 11 بۆ 13ی ئەم مانگە.
وۆركشۆپی ڕاهێنانی سیستمی زانیاری سەبارەت بە ئاماری مەڵبەندە تەندروستیەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیانە بۆ بە ئەلیكترۆنی كردنی فۆرمی ئاماری مەڵبەندە تەندروستیەكان.
یەكەم ڕۆژی وۆرك شۆپەكە بەئامادەبوونی د.سەرخێڵ ئاراز یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆكاروباری كارمەندان و د.ڕزگار عەلی بەڕێوبەری خۆپاراستنی تەندروستی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی تەندروستی بەڕێوەچوو.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
PM:02:15:11/10/2026