لەمانگێكدا 864 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 30ی ئەیلولی 2026 لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 4,688 نەخۆش سەردانیان كردووە و 1,207 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 864 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 414 منداڵ كوڕ بوون و 450 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 478 منداڵ بە سروشتی لەدایكبوون و 386 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایكبوون و 12 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراون.
هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 177 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و هەروەها 1,270 تیشك و سۆنەر گیراوە و 2,961 پشكنینی تاقیگەیی و 226 چارەسەری سروشتی و 669 كوتانی بی سی جی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 16
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:58:05/10/2026