لە مانگێكدا 11,144 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون

‌

" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی 1 بۆ 30ی ئەیلولی 2026 لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 11,144 نەخۆش لە دەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 513 نەشتەرگەری گەورە و 219 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 3,964 پشكنینی پەستانی چاو و 865 ئۆ سی تی و 64 یاك لەیزەر و 294 پشكنینی گلێنە ئەنجام دراوە.

هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 2,818 پشكنینی چاویلكە و 794 سۆنەری چاو كراوە و 221 تیشك گیراوە و 880 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 44 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:24:04/10/2026