بەدواداچوون بۆ دەرمانخانەكان و نۆرینگەكانی پیرەمەگروون كرا
" تەندروستی"
لیژنەی بەدواداچوونی دامەزراوەكانی تەندروستی تایبەت و لیژنەی ناوەندی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ نوێنەری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، سەردانی دەرمانخانەكان و نۆرینگەكانی ناحیەی پیرەمەگروون یان كرد بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی دەرمان و بەدواداچوون بۆ كوالێتی دەرمان و دڵنیابوونەوە لەسەرچاوەی پەسەندكراویان.
لەو سەردانەدا لیژنە هاوبەشەكە دەرمانخانەكان و نۆرینگەكان و شوێنكارە پزیشكیەكانی ناحیەی پیرەمەگروون یان بەسەركردەوە و ڕێكاری یاساییان بەرامبەر چەند شوێنێك ئەنجامدا بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە ستیكەری دەرمان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:52:28/09/2026