دامەزراوەی ئایتۆك میوانداری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی كرد


" تەندروستی"

دامەزراوەی ئایتۆك میوانداری د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كرد و سوپاسی كردن بۆ دیدگای بنیاتنەرانەیان و ئامادەیی بۆ پشتیگری لە دەستپێشخەرییەكان.

ئامانجی ئەو دیدارە بۆ گفتوگۆكردن بوو لەسەر پەرەپێدانی دەستپێشخەرییە نوێیەكان و بەرزكردنەوەی توانا و بەشداری گەنجانی ناو كەرتی تەندروستی و دروستكردنی پەیوەندییەكی بەهێزتر لەنێوان دامەزراوەكان و كەرتی تەندروستی.

لەدیدارەكەدا ستافی دامەزراوەی ئایتۆك ئاماژەیان بەوەدا گەشەپێدان بە هاوكاری و متمانە و دیدگای هاوبەش دەگاتە ئەنجام، ئەم جۆرە دیدارانە بە هەنگاوێكی گرنگ دەزانن بۆ دروستكردنی دەرفەت و پرۆژەی نوێ كە بتوانن كاریگەری لەسەر كۆمەڵگا دروست بكەن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 16 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:16:24/09/2026