نەخۆشخانەی تایبەتی مێرسی لەلایەن وەزیری تەندروستی كرایەوە
" تەندروستی"
بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕاوێژكارانی وەزارەت و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی تەندروستی، لە مەراسیمێكدا بەفەرمی نەخۆشخانەی تایبەتی مێرسی لە سلێمانی كرایەوە و بەشەكانی نەخۆشخانەكەیان بەسەركردەوە.
لەهەمانكاتدا وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری بەشداریان لە كۆنفرانسی پزیشكانی قوڕگ و لووت و گوێ كرد كە لە نەخۆشخانەی مێرسی ڕێكخرابوو.
كۆنفرانسی پزیشكانی قوڕگ و لووت و گوێ بە بەشداری ژمارەیەك لە بەرپرسانی كەرتی تەندروستی و میوانان و پزیشكانی قوڕگ و لووت و گوێ بەڕێوەچوو بۆ خستنەڕووی نوێترین چارەسەرەكانی ئەو بوارە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
PM:08:29:17/09/2026