وەزیری تەندروستی هەرێم سەردانی تەندروستی سلێمانی كرد
" تەندروستی"
ئەمڕۆ پێنج شەممە، د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەیاوەری د.سامان حەمە خورشید ڕاوێژكاری وەزارەتی تەندروستی سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كرد و لەلایەن د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسانی كەرتی تەندروستی پێشوازی لێكرا.
لەو سەردانەدا گفتوگۆ لەبارەی بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی كرا و وەزیری تەندروستی سوپاسی ئاراستەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و پزیشكان و كارمەندانی سنووری بەڕێوبەرایەتیەكە كرد بۆ بەردەوامبوونی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەشی هاووڵاتیانی دەكەن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
PM:08:02:17/09/2026