خزمەتگوزاری و دانانی پزیشك لە نەخۆشخانەی شار ڕێكدەخرێتەوە
" تەندروستی"
پێش نیوەڕۆی سێشەممە، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی شاری كرد و لەگەڵ بەڕێوبەر و جێگری بەڕێوبەر و لێپرسراوانی پزیشكان و بەشەكانی نەخۆشخانەی شار كۆبووەوە.
ئامانجی كۆبونەوەكە بۆ ڕێكخستنەوەی دەوام و خزمەتگوزارییەكان و میكانیزمی دانانی پزیشكی پسپۆڕ بوو بۆ بەشەكان و فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار بۆئەوەی وەك هەمیشە خزمەتگوزارییەكان بە هاووڵاتیان بەردەوام بێت و باشتر بكرێت.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی گوێبیستی داواكاری و گرفتی پزیشكان و ستافی نەخۆشخانەی شار بوو بەتایبەت بەشی فریاكەوتن و بەڵێنی چارەسەركردنی پێدان بۆ ئەوەی وەك چۆن هەمیشە نەخۆشخانەی شار پێشەنگ بووە لە خزمەتكردنی هاووڵاتیان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، هەر بەو شێوەیە بمێنێتەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:20:16/09/2026