پزیشكانی بێسنوور ئەمبوڵانسێكی بەخشیە تەندروستی سلێمانی


" تەندروستی"

لەچوارچێوەی پڕۆژەی چارەسەری بەركەوتووانی بەكۆمەڵ، ڕێكخراوی پزیشكانی بێسنوور ئەمبوڵانسێكی بەخشیە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ئەمبوڵانسەكە بۆ نەخۆشخانەی گشتی شەهید غەریب هەڵەدنی لە قەزای دوكان تەرخان كرا.

تیمی ڕێكخراوی پزیشكانی بێسنوور لەسەردانێكدا بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی یان كرد بۆ هەماهەنگی و هاوكاری بەردەوامی بۆ سەرخستنی پڕۆژەی چارەسەری بەركەوتووانی بەكۆمەڵ و هێنانەدی هەموو ئامانجەكانی پڕۆژەكە.

پڕۆژەی چارەسەری بەركەوتووانی بەكۆمەڵ لەلایەن ڕێكخراوی پزیشكانی بێسنوور لە فریاكەوتنەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی لە قەزای دوكان و نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن لەقەزای پێنجوێن بە سەركەوتوویی بەڕێوەچوو.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:29:14/09/2026