نەخۆشخانەی هیوا و یەكێتیی ژنانی كوردستان یاداشتێكیان واژۆكرد
" تەندروستی"
نەخۆشخانەی هیوا و یەكێتیی ژنان كوردستان هەماهەنگی بۆ پاراستنی تەندروستی ژنان و كچان دەكەن.
لەپێناو پەرەپێدانی هۆشیاری تەندروستی و دەستنیشانكردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمك، خاتوو لاڤە حیكمەت سەرپەرشتیاری گشتیی یەكێتیی ژنانی كوردستان لەگەڵ د.یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی كەشتی هیوا.
ئامانجی پڕۆژەكە پشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمكە بۆ ئەو ژنانەی تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 69 ساڵدایە لە ناوچە دوورە دەستەكان لە ڕێگەی مامۆگرافی دیجیتاڵی و پشكنینی كلینیكی مەمك سی بی ئی بۆ ئەوەی بتوانرێت هەموو ژن و كچێك لە نزیك ماڵەكەی پشكنینی بۆ بكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 20
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:22:31/08/2026