خولێكی زانستی كۆمەڵەی كیمیایی و فیزیایی كوردستان كۆتایی هات


" تەندروستی"

لقی سلێمانی كۆمەڵەی كیمایی و فیزیایی كوردستان خولێكی زانستی تایبەت بە ئەندامەكانی كۆمەڵەكە كردەوە كە پێكهاتبوون لە 25 ئەندام و لە خولەكەدا كارمەندی هەمیشەیی و خۆبەخش تێیدا بەشداربوون.

خولەكە بەمەبەستی بەهێزكردنی ئاستی زانستی و تاقیگەیی پیشەیی ئەو كارمەندانەی بەشی كیمیایی كرایەوە كە لە تاقیگەكانی ئێواران دەوام دەكەن.

لەكۆتایی خولەكەدا  بەئامادەبوونی د.سۆران عومەر یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 20 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:37:23/08/2026