چارەسەری جەڵتەی مێشك لە سلێمانی بۆ عێراق دەگوازرێتەوە
" تەندروستی"
ژمارەیەك لەپزیشكانی پسپۆڕ و كارمەندانی تەندروستی لە بەغداد و شارەكانی دیكەی عێراق سەردانی شاری سلێمانی و نەخۆشخانەی شاریان كرد.
د.زانا عەبدولڕەحمان سەرۆكی بەشی هەناوی مێشك و دەمار لە نەخۆشخانەی شار وتی: ئامانجی ئەو سەردانە بۆ سوودبینینە لە چارەسەری جەڵتەی مێشك لە سلێمانی و گواستنەوەی ئەو ئەزموونە بۆ شارەكانی دیكە و بۆئەوەی ئەو پرۆگرامە لە تەواوی شارەكانی دیكەی عێراق جێبەجێ بكرێت.
وتیشی: ئەوە جاری سێیەمە ئەو شاندەی عێراق سەردانی سلێمانی دەكەن و هەر جارێك گروپێك لە پزیشكانی پسپۆڕ و كارمەندانی تەندروستی سەردانیان كردووە بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونەكانی كەرتی تەندروستی سلێمانی.
سەرۆكی بەشی هەناوی مێشك و دەمار لە نەخۆشخانەی شاری فێركاری باسی لەوەكرد شاندی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی جەڵتەی مێشك سەردانی بەشی مێشك و دەماری نەخۆشخانەی شاری كردووە بۆ ووردبینی لە ڕاستی و دروستی داتاكانی چارەسەری جەڵتەی مێشك لە سلێمانی لەپێناو پێدانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:09:22/07/2026