وەزیری تەندروستی سەردانی نەخۆشخانەی دكتۆر هێمنی دەرونی كرد
" تەندروستی"
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕاوێژكاران و بەڕێوبەری گشتی كاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی بە یاوەری د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، سەردانێكی مەیدانی یان بۆ نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر هێمنی دەروونی ئەنجام دا و لەلایەن بەڕێوبەر و ستافی كارگێڕی و پزیشكی نەخۆشخانەكە پێشوازییان لێكرا.
لەسەردانەكەدا باس لە گرنگیدان بە چارەسەری تووشبووانی نەخۆشی دەروونی و گرنگیدانی زیاتر بە سەنتەری ئۆتیزم لەپارێزگای سلێمانی بەتایبەت لە بەشی منداڵان لە نەخۆشخانەكە كرا و پاڵپشتی تەواو دووپاتكرایەوە.
بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەبارەی كردنەوەی سەنتەری چارەسەری تووشبووانی ماددەی هۆشبەر لە تەواوی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و دەستپێكردنی ڕێككاری پێویست بۆ ئەو كارە.
وەزیری تەندروستی بەشەكانی نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر هێمنی دەروونی بەسەركردەوە و سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی ستافی نەخۆشخانەكە كرد بۆ ئەو ئەرك و خزمەتە بەردەوامەی پێشكەشی دەكەن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:37:22/07/2026